كرملین ڕوونکردنه‌وه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پووتن ده‌دات
به‌شی جیهان- گوته‌بێژی كرملین ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکۆمارانی ڕووسیا و تورکیا دا و ڕایگه‌یاند: "ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا 7ی ئهیلوول له تاران پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆ ده‌بێته‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیمیتری پێسكۆڤ ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییه له ئێرانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوووه لووتكه‌ی ڕووسیا، توركیا و ئێران كه پێشتر بڕیار بوو له ته‌برێز به‌ڕێوه بچێت له تارانی پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت.
پێسكۆڤ پشتڕاستی كرده‌وه وێڕای لووتكه‌ی سێ قۆڵی، پووتن و ئه‌ردۆغان كۆبوونهوهیێكی دوو قۆڵیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به ناوه‌ڕۆكێكی گشتیی وه‌ک هه‌میشه وه‌سف كرد.
یه‌كه‌م لووتكه‌ی سێ قۆڵیی ڕووسیا، توركیا و ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ساڵی رابردوو له شاری سۆچیی ڕووسیا، دووه‌میان مانگی نیسان له ئه‌نقه‌ره پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه چوو و سێیه‌میشیان بڕیاره له تاران به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران