ڕۆژنامه‌یێکی تورکی ئیدعا ده‌کات ئه‌مریكا هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان چڕ کردۆته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی نزیک له حكوومه‌تی توركیا له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه دوای چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ر و به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤاكۆی، كه ئامانج لێی بازرگانیی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و بێكاریگه‌ركردنی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانه له‌و نێوه‌نده‌دا، ئه‌مریكا دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا زنجیره‌یێک دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سنووره‌كانی نێوان (عێراق - توركیا) له‌لایێک و (عێراق- سووریا) له‌لایێكی دیكه‌وه، له هێزه‌كانی عێراق پاک ده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی نزیک له حكوومه‌تی توركیا ئیدعا ده‌کات که پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا به جۆرێكه كه سه‌ره‌تا ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌ری له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق وه‌رده‌گیرێته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌خرێته ژێر چاودێریی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. ته‌نانه‌ت مه‌كگۆرک له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ڕایگهیاندوووه كه ئێستا ته‌له‌عفه‌ر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێراندایه و ده‌بێ شاره‌كه له‌و هێزانه پاک بكرێته‌وه و بكه‌وێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دواتریش که‌رکووک جارێكی‌تر بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی هه‌رێم.
یه‌نی شه‌فه‌ق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه ئامانجی ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه جیا له تێكدانی پڕۆژه‌كه‌ی توركیا و عێراق، به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی ڕێگای گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیه‌تی بۆ شه‌ڕڤانانی سووریا بۆیه ڕۆژنامه‌كه داوای كردوووه بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌مریكا، پڕۆژه‌ی (ئۆڤاكۆی) به‌په‌له جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران