خبر 2018-08-31 07:27 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبادی: لێپێچینەوەمان لەگەڵ بەرپرسە کەمتەرخەمەکانی بەسرە دەست پێکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكوومەت لێپێچینەوەی لەگەڵ ئەوانە دەست پێكرد كە لە پارێزگای بەسرە كەمتەرخەمییان لەكارەكانیان كردووە، هەروەها ئاماژە بەبوونی پلانێكی تێروتەسەل كرد بۆ دابینكردنی ئاو بۆ پارێزگاكە، داواشی لەو بەرپرسانە كرد كە بوێری دەركردنی بڕیاری ئازایانەیان نییە دەست لەبەرپرسیاریەتی هەڵگرن.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی رایگەیاند، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای بەسرە، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی: "حكوومەت دەستی كردووە بە ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی لەكارەكانیان لەپارێزگای بەسرە كەمتەخەم یان كردووە، هەموو رێكار و بڕیار و رێنماییەكانی دیكەش لەپێناو دابینكردنی ئاوی خورادنەوەیە بۆ دانیشتووانی پارێزگاكە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە بەسرە زیادەڕۆیی لەسەر ئاو لەلایەن كەسانی دەستڕۆییشتوو هەیە، هەڵمەتێكیش بۆ نەهێشتنی دەستپێدەكات، داواشیكرد بڕیاری ئازایانە وەربگیرێت، هەر كەسێكیش بوێری نییە با دەست لەبەرپرسیاریەتییەكەی هەڵگرێت، ناكۆكی نێوان حكومەتی ناوەندی و ئەنجوومەنی پارێزگاش دەبێ لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆ دانیشتوان.

بەپێی نووسینگەی عەبادی، لە میانی كۆبوونەوەكە دۆزینەوەی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و كێشانە تاوتوێكراوه كە رووبەڕووی پارێزگای بەسرە دەبنەوە، بەتایبەتی كێشەی ئاو، كاركردن لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە، دامەزراندنی پڕۆژەی نوێ و رێكکەوتن لەسەر كۆمەڵێك هەنگاو و رێكاری دیكە.

پێشتر جێگری یەكەمی پارێزگاری بەسرە رایگەیاند: "دوای پێكهێنانی ژووری عەمەلیات بۆ ئەم پرسە، دەستكراوە بە راماڵینی زێدەڕۆییەكان لەسەر هێڵەكانی گواستنەوەی ئاو".

بەهۆی ئاوی پیس نزیکەی 18 هەزار کەس لە بەسرە تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، وەزارەتی دارایی عێراق 210 ملیار دیناری بۆ چارەسەری گرفتی ئاو و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بەسرە تەرخانکرد.

خەڵكی پارێزگای بەسرە بەدەست گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن و ناچارن بۆ ژیانی رۆژانەیان ئاو بكڕن، دەڵێن: "پارتە دەستڕۆییشتووەكان دەستیان بەسەر وێستگە ئەهلییەكاندا گرتووە".

لە دژی كەمی خزمەتگوزاری، كارەبا، ئاوی خواردنەوە و نەبوونی هەلی كار، لە 8ـی تەممووزی رابردوو دانیشتووانی پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.