نێچیرڤان بارزانی:
لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ هۆکارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادانییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە شاری هەولێر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا بارزانی ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستا هیچ لایەنێک بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە حکوومەت نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە سهرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنهوی گۆڕان دهڵێت: لەگەڵ یەکێتی ههمان بۆچوونیان ههیه لهسهر دواخستنی ههڵبژاردنهكان چوونكه گومانی ئهنجامدانی ساختهكارییێكی گهوره دهكهن و دەیانەوێت هەڵبژاردن دوا بخرێت.
ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و دوێنێش لەگەڵ هەر یەکە لە پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆ بووەوە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی کۆ بوونەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران