پڕۆژەی ناوچەی ئازادی بازرگانیی مەریوان و بانە پەسەند کرا
بەشی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەمە 29ی ئاب ڕەشنووسی پڕۆژەی ناوچەی بازرگانیی ئازادی مەریوان و بانە لە پەڕلەمانی ئێران پەسەند کرا.
کوردپرێس:
مەنسوور مورادی نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ناوچەی ئازادی بازرگانیی مەریوان و بانە بە 127 دەنگی پەڕلەمانتاران پەسەند کرا.
ناوبراو زیادی کرد: بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دەبێت پەڕلەمانی ئێران پەسەند کردنەکە پشتڕاست بکاتەوە.
ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان لەگەڵ 7 پڕۆژەی ناوچەی ئازادی دیکەی باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران پەسەند کرا و نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاواش ئەوە بە دەستکەوتێکی باشی ئەم خولەی پەڕلەمان ناو دەبات.
بۆچوونی بەکارهێنەران