فازڵ میرانی: پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم باشتره له پرۆژه‌كه‌ی پارتی
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكرات ڕای‌گه‌یاند: "زۆر كه‌س به‌تایبه‌ت براده‌رانی یه‌كێتی وا بیریان ده‌كرده‌وه كه ئێمه و گۆڕان دانیشتووین و ڕێكکه‌وتووین له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و من بۆ مێژوو ده‌یڵێم پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان زۆر له پڕۆژه‌كه‌ی پارتی به‌سه‌ر و به‌رتر و ڕێكخراوتر بوو و ئێمه كاتی خۆی سوپاسی براده‌رانی گۆڕانمان كرد بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خته‌مان هه‌بێت به‌ڵام شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌و كاره باشه‌ی لێده‌رچوو."
فازڵ میرانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا گوتیشی: "ئێـمه له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبانه خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان یه‌ک دینمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی‌تریش یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین ڕاسته خاڵی جیاوازیمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه سیمای دیموكراسییه من ده‌ڵێم با ئه‌و جیاوازییه‌مان بمێنێت به‌ڵام له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئه‌منی- قه‌ومی نه‌ک سه‌نگه‌ر له یه‌كتر بگرین".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ڕاشی‌گه‌یاند: "سه‌یری ئه‌و حیزبانه بكه‌ن دوو شتیان كردۆته ئامانج یه‌كه‌م نه‌مانی پارتی دووم نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی من ده‌ڵێم له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئامانج بێت با خۆیان زیاتر گه‌شه پێبده‌ن و له پارتی زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵک بكه‌ن تا له پارتی زیاتر ده‌نگ بهینن، ئه‌و حیزبانه هه‌موو ڕه‌خنه و باسێكیان پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمه من ده‌ڵێم باشه ئه‌گه‌ر ئێـمه‌ی پارتی نه‌بین ئه‌و حیزبانه باسی چی ده‌كه‌ن؟ ده‌ی ئه‌وه ئێمه نین باسی خۆتان بكه‌ن چی كراوه؟ با هه‌ر له ماڵی خۆمانه‌وه له ژووری دانیشتنه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین بزانین چه‌نده شت بۆ ئه‌م وڵاته كراوه با ئه‌و حیزبانه هه‌ر سه‌یری خۆیان بكه‌ن له ماڵ و ئۆتۆمبێل و به‌شداری له زانكۆ و بودجه و چه‌ندین شتی‌تر بزانن چه‌نده شت كراوه".
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا ڕایگه‌یاندبوو پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هی فراكسیۆنی گۆڕان و پارتی بوووه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێک به‌تایبه‌ت لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له فراكسیۆنی گۆڕان گرت که ده‌نگی به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم داوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران