له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه چوو
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئابی 2018 به سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ژماره‌یێک له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كرد به بۆنه‌ى كۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مه‌كین و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كۆچكردوو دۆستى نزیكى كورد و داكۆكی‌كارێكى سه‌رسه‌خت بوو له دۆزه ڕه‌واكه‌ى.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و له‌وباره‌یه‌وه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ى به دواپێشهاته‌كانى سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سوپای سووریای دیموكرات بۆ پاکكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و پاراستنى سنووره‌كانى عێراق كرد.
هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێک له تیرۆریستانى داعش ڕوو له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت به پێویستی زانى هاوكاریی هاوپه‌یمانان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زیاتر بێت و له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌یی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى نیشان دا.
دواتر ڕاپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و میره خوێندرایه‌وه و ئاماژه به ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاجاكانى عێراق كرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ktcc له هاوپه‌یمانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مه‌شقی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران