سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و ئه‌ڵمانیا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه وه‌گیراون له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باس له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و پێشھاته نوێیه‌کان کراوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات کرده‌وه.
ھاوکات تاوتوێی ئاماده‌کارییه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا کرا که بڕیاره له کۆتایی مانگی ئه‌یلوولی داھاتوو ئه‌نجامی بدات.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و شتاینمایه‌ردا ئاماژه به‌وه کرا که له چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و دارایی و گه‌نجینه‌ی ھه‌ر دوو وڵات به مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات کۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران