مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی لیستی سائیروون و نه‌سر و حیكمه و وه‌ته‌نیی عێراق کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی 8ی 2018 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی لیستی (سائیروون و نه‌سر و حیكمه و وه‌ته‌نی)ی عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یێكدا شاندی میوان وێڕای ئاماژه‌دان به پێگه‌ی مێژوویی و سیاسیی مه‌سعوود بارزانی له خه‌باتی له دژی دیكتاتۆری و هه‌وڵه‌كانی بۆ بنیاتنانی عێراقی تازه، بیروڕای خۆیان له‌باره‌ی داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و چۆنییه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه و هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و میكانیزمه‌كانی كاركردن و گه‌ره‌نتیی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ مه‌سعوود بارزانی خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی‌تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه سیاسییانه ئاڵوگۆڕ كرد له قۆناغی دوای 2003 له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حوكمداریدا ئه‌نجام دراوه و ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ڕێگر ده‌بێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه جه‌خت له پابه‌ندبوون و جێبه‌جێ كردنی هه‌ر سێ پڕه‌نسیپی هاوبه‌شی و ته‌وافوق و پارسه‌نگی له پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له حوكمڕانیدا كرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران