بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هاته ده‌نگ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامیل مه‌حمود وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: لێره و له‌وێ باس له کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی نایاسایی ده‌کرێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و بۆ دووه‌مجار درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامیدان به حکوومه‌تێکی شکستخواردوو که زۆرێک له وه‌زاره‌ته‌کانی به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه ده‌شڵێت: "بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ساڵێک پێش ئێستا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و حکوومه‌تێکی نوێ کردوووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ی خولقاند و نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بکات، ئێستاش داوا له حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ناشه‌فافی له هه‌ڵوێست تێپه‌ڕێنن و بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌نه‌وه ئایا خۆیان و فراکسیۆنه‌کانیان پشتگیری له هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه."
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له کاتێکدایه جگه له نه‌وه‌ی نوێ تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی‌تر دژی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه.
پێشتر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت وتی: هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندان به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی و چه‌ندین به‌رپرسی پارتی جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریکراودا له کۆتاییی ئه‌یلوولی داهاتوو به‌رێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران