خبر 2018-08-28 05:55 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

برێت مه‌کگۆرک و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئابی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی شه‌ڕی دژی داعش كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ بوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد به‌ شێوه‌یێک كه‌ حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رز و گرنگ نرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه‌ جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێریان كردوووه‌ و بارودۆخ و پێشهاته‌كان و ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو برێت مه‌کگۆرک و مه‌سعوود بارزانی له‌ پیرمام کۆ بوونه‌وه‌ و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقیان کرد.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.