بینالی یێڵدرم: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه له توركیا بكه‌ن هه‌میشه وه‌ڵامی هاوشێوه وه‌رده‌گرن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا له میانی ڕێوره‌سمی "فه‌تح کردنی ئانادۆڵو، یادکردنه‌وه‌ی ماڵازگرت ١٠٧١" گوتارێکی پێشکه‌شی هاووڵاتییان کرد.
بینالی یێڵدرم گوتیشی: "له تورکیای مه‌زندا نه هه‌وڵه‌کانی کووده‌تای ئابووری، نه هه‌وڵه ناپاکانهکانی هاوشێوه‌ی هه‌وڵی کووده‌تای ١٥ی تهمووز ئه‌نجامی نه‌بوووه و نابێت. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی یه‌كێتیمان ده‌ده‌ن با ئه‌وه بزانن كه هێنده به‌هێزین هه‌رگیز له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن".
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا ڕاشیگه‌یاند: "ئامۆژگاری موخاته‌به‌کانمان ده‌که‌م به‌وه‌ی که به زووترین کات واز له‌و هه‌ڵوێسته بێ‌مانا و بێ ئاگایانه بهێنن که ماوه‌یێکه گرتوویانه‌ته‌به‌ر و به مه‌به‌ستی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ڵوێستێکی نوێ نیشان بده‌ن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران