خبر 2018-08-26 14:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دواى گه‌یشتنیان به‌ به‌غدا، شاندی پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ تاوتوێ كردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ فوئاد مه‌عسووم، له‌ شارى به‌غدا پێشوازی كرد له‌ فازڵ میرانى، سه‌رۆكى شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكى شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بانگهێشت كردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى تازه‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ واده‌ى ده‌ستوورى دیاری كراودا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى بكات و پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت له ‌ماوه‌ى ده‌ستووریدا، ده‌ستپێ بكات.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، باس له‌ پێشهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان و دۆخى عێراق كرا، له‌گه‌ڵ باس كردن چۆنێتی باشتر كردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.