خبر 2018-08-26 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فه‌وجێكى سه‌ربازى له‌ پێكهاته‌كانى خورماتوو پێكده‌هێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسى بازنه‌ى حه‌مرینى یه‌كێتى ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: فه‌وجێكى سه‌ربازى له‌ پێكهاته‌كانى خورماتوو پێكده‌هینرێت بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریی قه‌زای خورماتوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكوور ڕای‌گه‌یاند: فه‌وجێكى ٤٥٠ كه‌سى له‌ سنوورى خورماتوو له‌ پێكهاته‌كانى (كورد و عه‌ره‌ب و توركمان) داده‌مه‌زرێت و هه‌ر پێكهاته‌یێک ١٥٠ كه‌سى به‌رده‌كه‌وێت.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "داوا له‌ یه‌كێتى كراوه‌ ناوى پشكى كورد ئاماده‌ بكات و له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانى ئه‌و سنووره‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانزمێک بۆ ئاماده‌كردنى ناوه‌كانی پشكى كورد له‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌دا".

به‌رپرسى بازنه‌ى حه‌مرینى یه‌كێتى وتیشى: "به‌ پێكهێنانى ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ پێكهاته‌كانى خورماتوو ده‌توانرێت ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌و ناوچه‌یه‌دا بچه‌سپێت."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.