نووری مه‌حموود: یه‌په‌گه به‌شداری له شه‌ڕی ئیدلب ناكات
به‌شی سووریا- گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕایده‌گه‌یێنێت که ئه‌وان وه‌ک یه‌په‌گه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ناكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود گوتیشی: "وڵاتانێک وه‌ک ڕووسیا و توركیا ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان باسی ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ده‌كه‌ن."
نووری مه‌حموود له‌باره‌ی دانووستانی نێوان ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات و ده‌وڵه‌تی سووریا گوتی: "ده‌وڵه‌تی سووریا به‌م شێوازه‌ی ئێستا و به بێ ڕێككه‌وتن ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی باكووری سووریا و ده‌بێ گه‌ره‌نتی بدات له پاراستنی مافی گه‌لان له سه‌رووی ھه‌مووشیانه‌وه مافی گه‌لی كورد."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران