خبر 2018-08-25 14:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان:

هیچ فراكسیۆنێک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەكردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێش دەست پێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، سكرتێری پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیێنێت: تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێک نووسراوێكی ڕەسمی پێشكەشی پەرلەمان نەكردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بڕیارە پێش دەست پێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی تاوتوێ كردنی چەند پرسێک كۆ ببێتەوە، دیاریش نییە لەو كاتەدا دەتوانین چەند پرس تاوتووێ بكەین، چوونكە لە 6-9-2018پشووی پەرلەمان دەست پێدەكات، هەر دانیشتنێكیش لەو كاتەدا ئەنجام بدرێت بە نایاسایی دادەنرێت.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێک نووسراوێكی ڕەسمی پێشكەشی پەرلەمان نەكردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەگەر هەر لایەنێكیش نووسراوێكی لەو جۆرە پێشكەش بكات ئێمە قسەی خۆمانمان دەبێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە 30-9-2018 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و رۆژی 5-9-2018 بۆ دەست پێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری كراوە.

سەرچاوە: PUKmedia

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.