كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای به‌سره هۆشداری ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له پارێزگای به‌سره به‌هۆی خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌هدی ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی به‌سره‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێ له ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگای به‌سره شه‌ش هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه تۆمار كراوه.
ته‌میمی ئاشكرای كرد: نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای به‌سره ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی تێدا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه.
ناوبراو داواشی كرد تیمێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه پێكبهێنرێت.
شایانی باسه؛ دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه یه‌كێک بوو له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران