ئه‌مریکا: یارمه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئێران هه‌ڵگری په‌یامێکی هه‌ڵه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاندووه: "دیاری کردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه که بۆ چه‌ند پرۆژه‌یێکی ئاوه‌دانکردنه‌وه و سروشتییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێران له پشتگوێ خستن و دابین نه‌کردنی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک به‌رده‌وام بێت و هاوکات ده‌بێته به‌ربه‌ستێکی ئاشکرا له به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ گۆڕینی سیاسه‌ت و ڕه‌فتاری ئێران گیراونه‌ته‌به‌ر".
برایان هۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "خه‌ڵکی ئێران به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی حکوومه‌ت و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری و سیسته‌مێکی تۆکمه و ته‌رخان کردنی سه‌رمایه و داهاتی وڵات بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که له‌ژێر زه‌خت و گوشارێکی زۆردان".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری دانی 18 ملیۆن یۆرۆ یارمه‌تی به کۆماری ئیسلامیی ئێرانی په‌سه‌ند کرد که به‌پێی زانیارییه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ی که‌رتی سروشتی پشتیوانی، له گه‌شه‌ی ئابووری له که‌رتی تایبه‌ت و به‌تایبه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌رخان کراوه.
ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هاوکات له‌لایه‌ن بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه و ڕای‌گه‌یاندووه ئه‌و بڕیاره زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ڵه‌یه و "وه‌ک دانی ژه‌هره به ئێران" و به توندی سه‌رزه‌نشتی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای کردوووه".
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران