په‌رله‌مانتارێكی كورد داوای مافی په‌نابه‌رێتی له یۆنان ده‌كات
به‌شی تورکیا- ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان ڕایده‌گه‌یێنن: له‌یلا بیرلیک په‌رله‌مانتارێكی كوردی په‌رله‌مانی توركیا به شێوه‌ی قاچاغ گه‌یشتوووه‌ته وڵاته‌كه‌یان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی یۆنان ڕایگه‌یاند: له‌یلا بیرلیک په‌رله‌مانتاری پێشووی توركیا له فراكسیۆنی هه‌ده‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له نزیک شارۆچكه‌ی ئهلكسهندهروبولیس خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردوووه و داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردوووه.
له‌یلا بیرلیک له‌یلا بیرلیک ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌ستگیر كرا و به تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری توركیا له مانگی كانوونی دووه‌مدا له‌لایه‌ن دادگاوه 21 مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنرا و به شێوه‌یێكی كاتی تا پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی ئازاد كرا به‌ڵام چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له توركیا لێ قه‌ده‌غه كرا.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران