ئه‌ندامێکی پارتی:
پێده‌چێت ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق به‌پێی ئیتیفاقی نێوان هه‌موو حیزبه‌کان پێکبهێنرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان باس له‌وه ده‌کات که پێده‌چێت ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق به‌پێی سازانی سیاسیی نێوان تێکڕای حیزبه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێکبهێنرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه هاوپه‌یمان ده‌بن که بتوانن داواکاریی کورد له دۆخی ئێستادا جێبه‌جێ بکه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان پێکبهێنرێت و یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت ئه‌وا ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ش به‌پێی بنه‌مای سازانی سیاسی پێک ده‌هێنرێت.
شه‌نگالی جه‌ختی کرده‌وه: هاوپه‌یمانێتییه‌کانی سائیروون و ده‌وڵه‌تی یاسا به بۆنه‌ی ناکۆکیی سیاسیی پێشوویان ناچارن ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران