دانووستانی نێوان کورد و دیمه‌شق گۆڕانێکی ئیجابییه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیمی کارتر سه‌رۆک کۆماری پێشووتری ئه‌مریکا له ساڵانی 1977 تا 1981 وتارێکی له‌ژێر ناوی "ئاشتییێکی قیزه‌ون باشتر له به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له سووریایه" له نیۆیۆرک بڵاو کرده‌وه و تێیدا خوازیاری کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له سووریا و ڕێککه‌وتنی دوو لایه‌ن بۆ جێگیر بوونی ئاشتی له‌و وڵاته بوو.
جیمی کارتر له زاری سه‌نته‌ری کارتر که خۆی بنیاتی ناوه نووسیی: کوردی سووریا به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا نزیک 27 له‌سه‌دی خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری پێشووتری ئه‌مریکا ئاماژه به دانووستانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌کات و ده‌نووسێت: وه‌فدی کورد له مانگی جووڵای له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا گفتوگۆیان کرد له‌سه‌ر پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان که له شه‌ڕی سووریا وه‌ک ده‌ستکه‌وت وه‌ده‌ستیان هێنا.
جیمی کارتر جه‌ختی کرده‌وه: دانووستانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا گۆڕانێکی ئیجابی له‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار و کارێکی وا ده‌بێ له‌و وڵاته له‌پێناو گه‌یشتن به ئاشتیی سه‌قامگیر و کۆتایی هاتن به شه‌ڕ په‌ره‌ی پێبدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران