ڤلادیمیر پووتین ستایشی په‌یوه‌ندییه‌کانی توركیا-رووسیا دەکات
کوردپرێس:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا تا دێت گه‌شه ده‌كات و گوتی: "له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان قووڵ ده‌بنه‌وه، هه‌روەها به‌ناوه‌ڕۆكی زیاتریش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له پرسە ناوچه‌یی و ئابوورییه‌كاندا، گه‌شه ده‌كات".
ڤلادیمیر پووتین له كۆشكی كرملین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)، هاكان فیدان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات و گوتی:
"له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان قووڵده‌بنه‌وه، هه‌روەها به‌ناوه‌ڕۆكی زیاتریش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له پرسە ناوچه‌یی و ئابوورییه‌كاندا، گه‌شه‌ده‌كات".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی توركیای كرد له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سووریاوه و گوتی: "هه‌روه‌ها به هاوكاریی ئێران، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا نزیكبووینه‌ته‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران