خبر 2018-08-23 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توركیا زانیاریی لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر پەكەكە بڵاو دەكاتەوە

بەشی تورکیا- حكوومەتی توركیا لە ڕێی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی خۆیەوە زانیاری لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەکەکە بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی ئاب ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كردەوە كە لە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەی "خواكورک" لە هەرێمی كوردستان كۆگایێكی چەک و تەقەمەنی خاپوور كراوە.

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئەو زانیارییەی بڵاو كردووەتەوە.

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەكاندا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەی خواكورک كۆگایێكی چەک و تەقەمەنی خاپوور كراوە.

چەندان ساڵە لەسەر خاكی كوردستان شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە بەردەوامە و تا ئێستە شەڕەكان سەتان قوربانی لێ‌ كەوتووەتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سوپای توركیا خاكی هەرێمی كوردستان بۆردمان دەكات و خەڵكی گوندەكانی سنوور دەبنە قوربانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.