ئاكپارتی: دادگای یۆنان له‌گه‌ڵ كووده‌تاچییانی توركیایه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک گوته‌بێژی ئاک‌پارتی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا له‌باره‌ی بڕیاری دادگای یۆنان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌و كه‌سانه‌ی دوای هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووز بۆ یۆنان هه‌ڵاتن، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: "دادگای یۆنان له‌گه‌ڵ كووده‌تاچییه‌كان و دوژمنانی توركیایه. ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی قورس‌تر و ئابڕووبه‌رانه‌تره له پشتگیری كردنی تیرۆر."
گوته‌بێژی ئاک‌پارتی به ئاماژه‌دان به‌وه كه ده‌ركردنی بڕیارێک له‌لایه‌ن دادگای باڵای یۆنان كه ئه‌و كه‌سانه ده‌پارێزێت ده‌رخه‌ری وه‌لانانی یاساكانه ڕای‌گه‌یاندوووه: "دادگای یۆنان له‌گه‌ڵ كووده‌تاچییه‌كان و دوژمنانی توركیایه. ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی قورس‌تر و ئابڕووبه‌رانه‌تره له پشتگیری كردنی تیرۆر. هه‌رگیز ئه‌وانه‌مان بیر ناچنه‌وه كه به پێدانی چه‌ک پشتیوانی تیرۆریستانیان كرد و به بڕیاره‌كانی دادگا كووده‌تاچییه‌كان ده‌پارێزن."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران