عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هۆشداری به كورد و سوننه ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی شیعه‌ی كرد "ئه‌گه‌ر سوننه و كورد له‌سه‌ر سه‌پاندنی داواكانیان له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن به‌رده‌وام بن".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌عیم عه‌بوودی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق که لقێکی حه‌شدی شه‌عبییه له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: "سه‌پاندنی مه‌رج له‌لایه‌ن سوننه و كورد له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو هانی فراكسیۆنه شیعه‌كان ده‌دات بۆ دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌که‌یان".
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێک له‌گه‌ڵ فه‌تح هاوپه‌یمانی پێکبهێنێت ده‌بینێت چه‌ند سه‌رسه‌خته به‌ڵام بنه‌مای خۆی هه‌یه بۆ ڕێككه‌وتن و ناكۆكی و به‌بێ ده‌ستبه‌ردار بوون له بنه‌ما و مافه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موان گفتوگۆ ده‌که‌ین".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران