شاندێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی هادی عامری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: شاندێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی دواین هه‌وڵه‌كان بۆ دروست كردنی گه‌وره‌ترین كوتله، له پێناو پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به‌دووری نه‌زانی به‌منزیكانه شانده‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان و گوتی: ڕه‌نگه سه‌ردانه‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
پێشتریش هەریەک لە هاوپەیمانێتی فەتح و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لیژنەیێکی دانووستاندنکاریان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و یەکێتی پێک هێناوە، تاوەکوو زانیاریان لەبارەی بەرنامە و پلانی هاوپەیمانێتییەکەیان پێبدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران