تورکیا دەبێتە خاوەنی S-400
بەشی تورکیا- ساڵی داهاتوو ڕووسیا سیستمی پێشکەوتووی دژە مووشەکی ئێس-400ی ڕووسی دەفرۆشێتە تورکیا ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەمەریکا هۆشداری دابووە ئەنقەرە لەبارەی کڕینی ئەو سیستمە ڕووسیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلێکساندەر میخایف، سەرۆکی کۆمپانیای رۆسۆبۆتۆنێ ئێسکپۆرت کە بەرپرسە لە هەنارەکردنی چەکی ڕووسی، لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گرێبەستەکە بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کراوە لە وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت، سیستمی دژە مووشەکی ئێس-400 لە ساڵی 2019 دەدرێتە تورکیا".
ئەو سیستمە توانای پێکانەی ئامانجەکانی لە دووری 400 کیلۆمەترەوە هەیە و بە یەکێک لە سیستمە بەرگرییە کاریگەر و پێشکەوتووەکانی جیهان دادەنرێت.
پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دابووە تورکیا و هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا لە ئەگەری کڕینی ئەو سیستمە کردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران