خبر 2018-08-21 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان مانگی ئەیلوول سێ دیداری گرینگی لە تاران و بەڕلین و نیۆیۆرک دەبێت

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرنامەیێکی چڕی دەبێت لە مانگی ئەیلوولدا و لە سێ وڵاتی ئێران و ئەڵمانیا و ئەمریکا دیداری دەبێت.

کوردپرێس

پاش پەرەسەندنی موناقەشەی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەر قەشە ئەمریکییەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بەنیازە لە مانگی ئەیلوولدا سێ دیداری دیپڵۆماسییانەی گرینگ لە ئێران و ئەڵمانیا و ئەمریکا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێک بهێنێت.

ئەردۆغان لە یەکەم سەردانیدا دەچێتە ئێران و ڕۆژی 6 یان 7ی ئەیلوول لە خولی سێهەمی دانیشتنی سێ قۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا لە سەر تەوەری سووریا بەشدار دەبێت.

پاش ئەو دیدارە ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە 73هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی 25ی ئەیلوول دەچێتە نیۆیۆرک و لە سەر تەوەری قەیرانی سووریا و مەسەلەی پەنابەرە سوورییەکان و هەنگاوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سووریا وتار پێشکەش دەکات.

ئەردۆغان پاشان دەگاتە ئەڵمانیا و لەگەڵ سەرکۆمار و ڕاوێژکاری باڵای ئەو وڵاتە دیداری دەبێت و لەسەر هەندێک تەوەری گرینگ وەکوو کێشەی نێوان ئەمریکا و تورکیا، مەسەلەی پەکەکە و پڕۆسەی ئەندامێتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا گفتوگۆ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.