خبر 2018-08-21 13:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک کۆمار:

ئەمەریکا هێرش بكاتە سەر ئێران باجی قورس دەدات

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری وڵات جەختی کردەوە، ئەمەریکا بوێری لێدانی وڵاتی نییە، چوونکە دەزانێت توانای سەربازی ئێران گەورەیە و دەتوانێت وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ لە تاران لەلایەن سەرۆک كۆماری ئێران پەردە لەسەر فڕۆكەی شەڕكەری "كەوسەر" لادرا، وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەو فڕۆكەیەی دروست كردووە و ھەموو بەشەكانی ئەو فڕۆكەیە لەلایەن ئێرانەوە دروست كراوە کە ئێران دەباتە قۆناخێكی دیكەی بەرگری كردن لە خۆی.

لە رێوڕەسمێكدا حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک كۆماری ئێران پەردەی لەسەر ئەو فڕۆكەیە ھەڵدایەوە و ھەر لەوێ رایگەیاند كە ئەمەریكا ناتوانێ ھێرشی سەربازی بكاتە سەر ئێران، "ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران خۆیان باش ده‌زانن باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.