سه‌رۆک كۆمار داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌ران ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک كۆمار له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌کات كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه 19ی ئاب فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک كۆمار له به‌غداد پێشوازی كرد له دوگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا و له دیدارێكدا ڕێوشوێنه‌كانی به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و گۆڕ‌انكارییه سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆک كۆمار ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌نیازه بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراو بكات بۆ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی ده‌ستووریدا به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆش كردنی به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له بواری یاسادانان و چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن‌دا.
فوئاد مه‌عسووم هاوكات خۆشحاڵی خۆیشی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئایاری رابردوو له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌ربڕی و متمانه‌ی خۆیشی نیشان دا به سه‌ركه‌وتنی لێكتێگه‌یشتنی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده له واده‌ی ده‌ستووریدا.
لای خۆشیه‌وه دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه بۆ ئۆقره‌ییی عێراق و به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كه پێویسته‌كان بۆ عێراقییه‌كان له هه‌موو ڕوویێکه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران