خبر 2018-08-19 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی ڕووسیا:

دەبێت هەمووان هەوڵ بدەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا

بەشی جیهان- سەرۆکی ڕووسیا رایده‌گه‌یێنێت: پێویستە هەموو کارێک بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا بۆ وڵاتی خۆیان، کە بەهۆی جەنگەوە زیانێکی زۆریان پێگەشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، داوای لە وڵاتانی ئەورووپا کرد هاوکاری سووریا بکەن لە دووبارە بونیادنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانی ئەو وڵاتە.

پۆتن جەختیشی کردەوە پێویستە بە هەموو شێوەیێک هاوکاریی پەنابەرانی سووریا بکەن و گەرەنتی سەلامەتیان بدرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، کە بەهۆی جەنگ و ماڵ وێرانیەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

وتەکانی پۆتن لە کاتێکدایە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە بە ملیۆنان هاوڵاتی سووری ماڵەکانیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا جێهێشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.