ئه‌ردۆغان جارێکی دیکه وه‌ک سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی ھه‌ڵبژێردرایه‌وه
کوردپرێس: شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی ئاساییی ئاک‌پارتی که له ھۆڵی وه‌رزشیی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ئه‌ردۆغان تاکه کاندید بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تیی گشتیی ئاک‌پارتی و له سندوقی ژماره یه‌ک ده‌نگی دا.
له دوای کۆتایی ھاتنی ده‌نگدانه‌که سه‌رۆکی دیوانی کۆنگره محه‌مه‌د عه‌لی شاھین رایگه‌یاند: له کۆی هه‌زار و ٤٥٧ ئه‌ندامی کۆنگره، ھه‌زار و ٣٨١ که‌س ده‌نگی خۆی به‌کار ھێناوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و ٣٨٠ ده‌نگ ھه‌ژمار کراوه.
ناوبراو وتیشی: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا به به‌ده‌ستھێنانی سه‌رجه‌م ده‌نگه ھه‌ژمارکراوه‌کان، که هه‌زار و ٣٨٠ ده‌نگه جارێکی دیکه وه‌ک سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی ھه‌ڵبژێردرایه‌وه و له ھه‌مان كاتدا ده‌نگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی بڕیار و کارگێڕی ئاک‌پارتی به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه؛ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌دایک بوووه، دوانزهه‌مین سه‌رۆک کۆماری تورکیا و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌یه، ماوه‌ی ٢٤ ساڵه له‌سه‌ر کورسیی پۆسته باڵاکانی وڵاته‌که‌ی دانیشتوووه هه‌ر له پارێزگاره‌وه تا ده‌گاته سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی وڵات.
له ساڵی ٢٠٠١ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێکیدا پارتی داد وگه‌شه (ئاکه‌په)یان دروست کردوووه و له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنیشدا له ساڵی ٢٠٠٢ توانییان ٣٦٣ کورسی په‌رله‌مانی تورکیا له کۆی ٥٥٠ کورسی به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌ردۆغان له ساڵی ٢٠٠٣ بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و تا ساڵی ٢٠١٤ له پۆسته‌که‌ی به‌رده‌وام بوو، ساڵی ٢٠١٤ش له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا سه‌رکه‌وت و بوو به سه‌رۆک کۆماری تورکیا و له دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی تورکیاشدا که له ٢٤ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چوو بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ک بوووه به سه‌رۆکی تورکیا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران