خبر 2018-08-18 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌نها کاندیدای پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی ڕه‌وتی حیکمه‌ ده‌ڵێت: تاکوو ئێستا هیچ که‌سێک جگه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تۆمار نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی گوتی: تاکوو ئێستا هیچ که‌سێک جگه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندید نه‌بوووه‌. هه‌ندێک که‌س ده‌ترسن که‌ ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تۆمار بکه‌ن و ژماره‌یێکی دیکه‌ چاوه‌ڕوانی پشتڕاستکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقن هه‌ر بۆیه‌ مومکینه‌ ئه‌و کاندیده‌ی که‌ له‌ داهاتوودا بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ناسێندرێت هه‌موووان سه‌رسام بکات.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانێتییه‌ شیعه‌کان له‌ داهاتوودا کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان پێکده‌هێنن و پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران مافی ئه‌وانه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.