خبر 2018-08-18 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی دژەداعش لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شنگال ئاگادار کرابوو

بەشی جیهان- وتەبێژێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش وتوویەتی ئەو هاوپەیمانییە ئاگاداری هێرشەکەی تورکیا بوو کە لە ئەنجامدا فەرماندەیێکی پەکەکەی تێدا کوژرا.

کوردپرێس:

سوپای تورکیا ڕۆژی چوارشەمەی 15ی ئاب هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچی شنگالی عێراق ئەنجام دا و بەو هۆیەوە فەرماندەیێکی باڵای پەکەکە کوژرا کە ئەو فەرماندەیە دەوری هەرەگرینگی بینیوە لە دامەزراندنی هێزی پاراستنی شنگال.

ناوی فەرماندەکە زکی شەنگالی بوو و میدیاکانی پەکەکە پشتڕاستیان کردۆتەوە کە لەو هێرشەدا گیانی لە دەست داوە و هاوپەیمانیی دژەداعشیش دەڵێت ئەو هاوپەیمانییە پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجام ببێت لە ئوپەراسیۆنەکە ئاگادار کراوەتەوە.

وتەبێژێکی هاوپەیمانیی دژەداعش بە ماڵپەڕی دیفنس پۆستی وتووە تورکیا پێش هێرشە ئاسمانییەکە ئێمەی ئاگادار کردبوو کە بەو زووانە هێرشێک ئەنجام دەدات.

ناوبراو ڕوونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە نەدا.

تورکیا ساڵی 2017ش هێرشێکی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجام دا و لەو هێرشەدا چەند کەسێکی سڤیلی ناوچەکە گیانیان لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.