په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌ردۆغان و ماكرۆن
بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجام دا.
به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه وه‌رگیراوه ڕایدەگەیێنن: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دراوه، ئه‌ردۆغان و ماكرۆن بیروڕایان سه‌باره‌ت به بابه‌ته هه‌نووكه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان گۆڕیوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو سه‌ركرده جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له گرنگیی به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌ردۆغان و ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهیاندا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی كۆ ببنه‌وه و ماكرۆن جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه سه‌قامگیریی ئابووریی توركیا به‌لایانه‌وه گرنگه.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران