ئه‌نقه‌ره: ئاماده‌ين بۆ دانووستانى بێ‌هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ميانى كۆنگره‌ى ده‌يه‌مى باڵيۆزان له ئه‌نقه‌ره وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌يىی وڵاته‌كه‌ى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه.
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ده‌شڵێت: په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ يه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ڕێچكه‌يى ئاسايی بوونه‌وه‌ى زياترن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى ڤيزا بۆ هاووڵاتیيانى تورک له ئه‌ورووپا ئاسانتر بكرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕووسياش گوتى: له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له هه‌وڵداين هه‌ندێک توێژ له هاووڵاتيیان له مه‌رجه‌كانى چوونه ناوه‌وه‌ى ڕووسيا ببه‌خشرێن و مه‌رجى ڤيزايان له‌سه‌ر هه‌ڵبگيرێت وه‌ک شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كان.
شایانی باسه؛ به‌هۆى ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆنى ئه‌مه‌ريكييه‌وه له توركيا، واشنتۆن ژماره‌یێک سزاى به سه‌ر توركيادا سه‌پاندوووه و ئه‌مه‌ريكا داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ئه‌و قه‌شه‌يه ده‌كات به‌ڵام توركيا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه قه‌شه‌كه ئازاد بكات و ڕای‌گه‌یاندوووه ئه‌و قه‌شه‌يه تێوه‌گلاوه له تيرۆر.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران