كۆڕبه‌ندی كاروباری توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پشتگیری له توركیا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆڕبه‌ندی کاروباری تورکیا كه ٦٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تیایدا ئه‌ندامه له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌پاندنی باجی زیاده به سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی توركیدا به پاساوی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا به نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی ڕێساكانی ڕێكخراوی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت. ناسه‌قامگیریی ئابووری توركیا له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه. سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی توركیای دیموكرات كه یه‌كێكه له هاوبه‌شه ههرهمهزنهكانی ئه‌مریكا له بواری بازرگانیدا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمهیشدایه".
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه هه‌ردوولا وه‌ک دوو وڵاتی هاوپه‌یمان و ئه‌ندام له ناتۆ پێویسته به ڕێگاچاره‌ی دیپلۆماسی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران