خبر 2018-08-12 14:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک کۆماری تورکیا:

بەرەو لای بازاڕ و هاوپەیمانی نوێ دەچین

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە ماڵئاوایی لە ئەمریکا بکات، "چوونکە واشنتن ئامادەیە وڵاتێکی هاوپەیمانی ستراتیژی 50 ساڵەی 81 ملیۆن کەسی، بکاتە قوربانی پەیوەندی لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گوتارێکدا لە ترابزۆن، ئەردۆغان باسی لە دابەزینی بەهای لیرە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کرد.

ئەردۆغان لە گۆتارەکەیدا ڕاشیگەیاند: "ئەوانەی لە هەوڵی کوودەتای سەربازیدا ئامانجەکەیان نەپێکا، ئێستا لە ڕێگەی پارەوە هەوڵ دەدەن، ئەوەش بەڕاستی جەنگی ئابوورییە.

ناوبراو زیاید کرد: ئێمە تەسلیم نابین، ئەگەر بە دۆلارەکانتان هێرش دەکەن، ئەوا ئێمەش رێگەی دیکە بۆ ڕایی کردنی کار و مامەڵەکانمان دەدۆزینەوە. بەرەو لای بازاڕ و هاوپەیمانی نوێ دەچین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.