خبر 2018-08-12 14:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان:

حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بڕیاریان داوە هاوپەیمانێتییێک بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان پێکبێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە هاوپەیمانێتییێک بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان پێکبێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڤگە ئەحمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان واتا بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوویاندا لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییێک بۆ بەشداری کردنیان لە هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکەوتوون.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر حیزبەکان ڕێبکەون ئەو هاوپەیمانێتییە بەرپرسی گفتوگۆ لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.