خبر 2018-08-12 15:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەسەن ڕۆحانی و ڤلادمیر پووتین کۆ بوونەوە

بەشی ئێران- لەمیانی بەڕێوەچوونی پێنجەمین خولی لووتکەی وڵاتانی سەر دەریای خەزەر لە کازاخستان ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و ڤلادمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆحانی جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە بوارە جیاجیاکاندا کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکارییە دوو لایەنە و چەند لایەنەکانی ئێران و ڕووسیا لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا لەوانەش، پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و شەڕی دژبە داعش لە سووریا، کاریگەری ئەرێنی لە ناوچەکە هەبووە و پێویستە ئەو هاوکارییە تا ڕیشەکێش کردنی "تیرۆریزم" بەردەوامبێت.

هاوکات ڤلادمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.