سوپای تورکیا: فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی دیاربه‌کری PKK کوژرا
به‌شی تورکیا- ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د دۆراک که فه‌رمانده‌یێکی ناوچه‌ییی PKKی تورکیا و نازناوه‌که‌ی "شاهین" بوو له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا کوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی 2ی ئهگێستی هێزی ئه‌منیی تورکیا دژ به PKK له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئامه‌د ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا فه‌رمانده‌یێکی PKK به ناوی ئه‌حمه‌د دۆراک کوژراوه که فه‌رمانده‌یێکی ناوچه‌ییی ئه‌و گرووپه له ناو تورکیا بوو.
له به‌یاننامه‌ی سوپای تورکیادا هاتوووه: ئه‌حمه‌د دۆراک به نازناوی "شاهین" له لیستی سووری فه‌رمانده داواکراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا بوو و ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بۆ کوشتن یان ده‌ستگیر کردنی خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌یی له‌به‌رچاو گرتبوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران