خبر 2018-08-09 12:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان:

بارزانی بۆی نییە بەناوی هەموو كورد قسە بكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دوا وتەكانی سەرۆكی پارتی هاتە دەنگ و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: "بارزانی بۆی نییە بەناوی هەموو كورد و لایەنە سیاسییەكانەوە قسە بكات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی وتەیێكدا كە لە كۆنگرەی لاوانی حزبەكەی پێشكەشی كرد، پەیامێكی ئاڕاستەی عێراق كرد و هۆشداری دا و وتی: "ئێمە سەربەخۆییمان لێ زەوت كراوە، بەڵام چیتر ژێردەستەیی و پاشكۆیەتی قبووڵ ناكەین".

لەوبارەیەوە، چالاک موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند: بارزانی بۆی نییە بە ناوی هەموو كورد و لایەنە سیاسییەكانەوە قسە بكات، چوونكە ئێستا ئەو سەرۆكی پارتییە نەک سەرۆكی هەرێم.

چالاک موهەندیس زیادی دەکات: "یەكێک هەڕەشە دەكات كە پێگەی بەهێز بێت".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان راشیگەیاند: "داوا كردنی سەربەخۆیی بەو سیاسیەتە ناكرێت و دەبێت بە رێگەی دیپلۆماسییەوە كار بۆ ئەو پرسە بكرێت نەک بە زمانی هەڕەشە، چوونكە هەر زمانی هەڕەشەی سەرۆكی پارتی بوو كە هەرێمی كوردستانی بەرەو هەڵدێڕ برد و هەر ئەو عینادییە سیاسییەی ئەویش بوو كە هەرێمی بەو دۆخە گەیاند".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.