خبر 2018-08-08 11:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی کۆنگری ئەمریکا:

کوردەکانی سووریا دەتوانن حکوومەتێکی دیموکراتیک پێکبێنن

بەشی جیهان- مایکل مەک کول دەڵێت کوردەکانی سووریا توانای پێکهێنانی حکوومەتی دیموکراتیکیان هەیە بەڵام کێشە ئەوەیە کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکل مەک کول کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە کۆبوونەوەیێکدا کە لە پەیمانگەی ئینترپرایز بەڕێوەچوو ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا گرت.

ناوبراو لەبارەی کوردەکانی سووریا و پێکهێنانی ناوچەی خۆبەڕێوەبەر لە باکووری سووریا لەلایەن کوردەکانەوە وتی: ئەوان هاوپەیمان و هاوسەنگەرانی هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی داعش بوون. دروستە کە دەتوانن حکوومەتێکی دیموکراتیک پێکبێنن بەڵام کێشەکە لە شوێنێکی دیکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: کێشە ئەوەیە کە تورکیا کوردەکانی سووریا بە تیرۆریست دەزانێت و ئەمریکایش مجبوورە لە نێوانیاندا بێ هەڵویست بێت. ئەمریکا بڕیاری داوە خۆی تێکەڵی ئاڵۆزیی نێوان کورد و تورکیا نەکات. خەڵکی ئەمریکایش زیاتر لەوەیان ناوێت.

بەم حاڵەشەوە ئەو نوێنەرەی کۆنگرەی ئەمریکا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەگرێت، چوونکە لە ماوەی 6 ساڵدا نەیتوانیوە بڕیارێکی سیاسی یەکپارچە بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.