داعش په‌لاماری سوپای دیموکراتیکی سووریا له ڕه‌قه ده‌دات
به‌شی سووریا- داعش له ڕه‌قه هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌ی سوپای دیموکراتیکی سووریا و له ئه‌نجامدا 5 شه‌ڕڤانی ئه‌و سوپایه کوژران.
کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وتوون گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردۆته سه‌ر سوپای دیموکراتیکی سووریا له ڕه‌قه و به بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌وه 5 هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌کات که چه‌کدارانی داعش له نزیک مزگه‌وتی ئیمام نه‌وه‌وی ڕه‌قه بۆمبێکیان ته‌قاندۆته‌وه که به‌و بۆنه‌وه 5 شه‌ڕڤانی سوپای دیموکراتیکی سووریا گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین که‌سی‌تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران