هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌خت له‌سه‌ر کوردستانی بوونی كه‌ركووک ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018 هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به یاوه‌ریی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی شاری که‌رکووکی كرد و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووک و به ئاماده‌بوونی جێگران و لێپرسراوانی به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند و كاندیداکانی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یێک كادیرانی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی پێشوازیان لێكرا.
له دیداره‌دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند: "له دواهه‌ڵبژاردندا كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا كه‌ركووكییه‌كان سه‌لماندیانه‌وه كه‌ركووک كوردستانییه و ده‌ستبه‌رداری خاكی باوباپیرانییان نابن بۆ هیچ هێز و لایه‌نێک."
له دانیشتنێكدا ئاسۆ مامه‌ند به ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووک به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و ئه‌م دیدار و سه‌ردانانه‌ی بۆ شاری كه‌ركووک به گرنگ و پێویست بۆ كه‌ركووک و دۆزه‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م دا و ڕاشیگه‌یاند: كه‌ركووكییه‌كان هه‌میشه درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالن.
ناوبراو وتیشی: هه‌تا كوردێک له که‌رکووک مابێ هه‌ر به كوردستانیی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌م دۆخه‌ش تا سه‌ر له كه‌س قبووڵ ناكه‌ین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێی كرا هاوكات رایگه‌یاند: به درێژاییی مێژوو كه‌ركووكییه‌كان سه‌رمه‌شقی گیانفیدایی بوون و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆریان داوه.
ناوبراو وتیشی: له دوا هه‌ڵبژاردندا كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا كه‌ركووكییه‌كان سه‌لماندیانه‌وه كه‌ركووک كوردستانییه و ده‌ستبه‌رداری خاكی باوباپیرانییان نابن بۆ هیچ هێز و لایه‌نێک.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووک هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌رانی یه‌كێتی له به‌غدای به‌رز نرخاند و وتی: ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاویان گێڕاوه بۆ وه‌ستاندن و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناحه‌قییه‌ی كه ده‌رحه‌ق به كوردانی که‌رکووک ده‌كرێ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆڵی د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق و په‌رله‌مانتارانی پێشووی به‌رز نرخاند.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران