هۆشیار زێباری و میری كوه‌یت ڕه‌وشی هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی داراییی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ میری كوه‌یت کۆ بوونه‌وه و ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه وێنه‌ی دیدارێكی خۆی و شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر ئالسوباح میری كوه‌یتی بڵاو كردوووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "میری كوه‌یت له كۆشكی سه‌یف له كوه‌یت پێشوازی لێكردووین و له دانیشتنه‌كه‌دا باسمان له بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارى له عێراق و هه‌رێمی کوردستان كردوووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێباری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوووه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆرێک له سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان هه‌یه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران