خبر 2018-08-06 12:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل:

شەڕی وەرگرتنەوەی عەفرین بەردەوامە

بەشی سووریا- یەپەگە ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ ناردنی هێز بۆ شەڕی داعش لە پارێزگای سوەیدا و رایدەگەیەنێت: شەڕڤانانیان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند: هێرشەکانی سەر سوەیدا دڕندانەن و گەلی دروز هاوشێوەی گەلی کۆبانێ و عەفرین بریندارن و پێویستیان بەهاوکارییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر سوەیدا هاوشێوەی هێرشەکانی عەفرین و کۆبانێیە و یەپەگە ئامادەیە شەڕڤانانی ڕەوانەی ئەو پارێزگایە بکات بۆ ڕزگارکردنی لە دەستی تیرۆر، چوونکە پێشتریش سەرکەوتوو بوون لە دەرپەڕاندنی داعش لە ناوچەیێکی بەرفراوانی باکووری سووریا و سێیەکی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ئازاد کراوە، کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی.

سەبارەت بە دۆخی عەفرین، سیپان حەمۆ رایگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامە و بەتێپەڕبوونی کات هێرش و چالاکیی شەڕڤانان دژی ئەو گرووپانە بۆ دەرپەڕاندنیان لە شارەکە زیاتر دەبێت.

رۆژی 25ی تەمووز چەکدارانی داعش هێرشێکی بەرفروانیان کردە سەر شاری سوەیدا و بەهۆیەوە 250 هاوڵاتی مەدەنیان کوشت و دەیان کەسی دیکەیان ڕفاند کە زۆرینەیان ژنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.