خبر 2018-08-06 12:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق و ئوردن رێککەوتنێکى ئەمنى واژۆ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عێراق و ئوردن رێککەوتنێکى ئەمنى و سەربازى واژۆ دەکەن و وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق دەڵێت: "رێککەوتنەکە چەند دۆسییەک دەگرێتەوە و بە ئامانجى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد مەحجووب، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بەیاننامەیێکى لەبارەى ئەو رێککەوتنەوە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: عێراق ئەمڕۆ رێککەوتنێکى هاریکاریى سەربازى و ئەمنیی لەگەڵ حکوومەتى ئوردون مۆر کرد، کە ئامانجى گەشەپێدانى هاوکارى نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارەکانى ئەمنى و سەربازى لە ڕووى ئاڵوگۆڕ کردنى زانیارى و ئەزموون لە بوارەکانى پاراستنى سنوور و گەشەپێدانى توانا هەواڵگرییەکان و راهێنان بە ئامانجى ڕووبەڕوبوونەوەى تیرۆر".

مەحجووب وتیشی: رێککەوتنەکە لەلایەن عیرفان حەیالی وەزیرى بەرگرىی عێراق و فەریق مەحموود فەریحات سەرۆکى ئەرکانى ئوردن بە ئامادەبوونى سەفیە سوهێل باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە و ژمارەیێک بەرپرسى باڵا و پەیوەندیدارى هەردوولا واژۆ کراوە.

سەرچاوە: سبەى

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.