نێچیرڤان بارزانی و كونسووڵی نوێی هۆڵه‌ندا کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ئابی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڤلیم كۆزه‌ین كونسووڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كۆزه‌ین خۆشحاڵیی خۆی به دیداری نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و ئاماده‌ییى خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسووڵی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست و پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا و جه‌ختیشى له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا كرده‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندای كرد بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداری كردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رزى ئه‌نجامی دوا سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هۆڵه‌ندا لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران