خبر 2018-08-05 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
خاوەن­بیرێکی پەیمانگای جیۆپۆلەتیکاڵ فیچەر:

ڕاجیاوازیی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی کوردەوە نابێتە لەمپەر بۆ بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە

بەشی جیهان- خاون­بیرێکی پەیمانگای جیۆپۆلەتیکاڵ فیچەر دەڵێت ئەمریکا و تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە ناوچەکەدا هەیە و ڕاجیاوازییان لە بارەی کوردەوە نابێتە لەمپەر بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان.

کوردپرێس:

لە ساڵی 2014وە کە داعش هەڵیکوتایە سەر شاری کۆبانێ، ئەمریکا لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە دژ بە داعش پشتگیریی کوردی کردووە و پاشان بوویە هاوپەیمانی سەرەکیی کورد لە شەڕی دژبە داعش.

ئەو هاوپەیمانێتییە تا ئەو ڕادەیە پەرەی سەند کە ڕاجیاوازیی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی کوردەوە لە مەنبەج وای کرد کە مەترسیی پێکدادانی سەربازیی نوێان ئەمریکا و تورکیا بێتە ئاراوە.

خندر سنایدر خاون­بیرێکی پەیمانگای جیۆپۆلەتیکاڵ فیچەر دەڵێت یەک لەو خاڵانەی بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا وتورکیا، مەسەلەی کوردەکانی سووریایە و تا ئەم کاتەش مەوزووعی کورد بۆتە هۆی ناکۆکیی زیاتری نێوان ئەمریکا و تورکیا.

بەڕای ئەو توێژەرە ئەگەرچی مەسەلەی کوردی بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا وتورکیا بەڵام ئەو دوو وڵاتە بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و لە سەر کورد ئەو بەرژەوەندییانەی خۆیان تێک نادەن.

سنایدر دەشڵێت ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانی خۆی پێویستی بە هاوپەیمانێکی غەیر عەرەب هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.